مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێَمی كوردستان، سەرەخۆشی لە ئەنوەر خاجی عوسمان بریكاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی براكەی.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری پێشتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە كرد بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و كەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمانی برای.
سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.
ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەكەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەت دەربڕی.