كۆڵبه‌رێكی گه‌نج به ناوی ئارمان رایزه‌ن كه خه‌ڵكی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له ناوچه سنوورییه‌كان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژرا.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئارمان ڕایزه‌ن ته‌مه‌نی 32 ساڵه و باوكی دوو منداڵه. ئه‌و خه‌ڵكی گوندی "گۆگجه"ی مه‌ریوانه و به كۆڵبه‌ری بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كرد.
ئه‌و له كاتی كۆڵبه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كوڵبهر له ناوچه‌ی سنووریی "دووپلووره"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، كراوه‌ته ئامانجی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران.
ده‌گوترێ دوای ئه‌و رووداوه، ته‌رمی ئارمان رایزه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان گواستراوه‌ته‌وه و پاشان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ته‌قه‌كردن له كۆڵبه‌ران له چاو ساڵی رابردوو كه‌می كردبوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه دیسان ته‌قه‌كردن ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ساڵانه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران ده‌یان كه‌س بریندار ده‌كرێن كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كیان ده‌كوژرێن. به‌پێی یاساكانی ئێران، نابێت ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له كاسبكاران بكرێ و ته‌نیا بترسێنرێن، به‌ڵام ئه‌و رێسایه له‌سه‌ر كاسبكارانی كورد جێبه‌جێ ناكرێ، بۆیه به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار برینداربوون و ته‌نانه‌ت كوژرانی به‌دواوه ده‌بێت.