سزای سێداره‌ی مێهران نه‌سری زه‌ڕ خه‌ڵكی شاری سنه كه پێشتر به تۆمه‌تی "كوشتنی به ئه‌نقه‌ست" سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به نهێنی له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
a
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سزای ئه‌و حوكمدراوه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵ بوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئایار جێبه‌جێ كراوه.
جێی باسه مێهران نه‌سری زه‌ڕ سێ ساڵ له‌مه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
سزاكه له كاتێكدا جێبه‌جێ كراوه كه هیچ مافێكی یاسایی ره‌چاو نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه. هێشتا هه‌واڵه‌كه له میدیاكانی سه‌ربه حكوومه‌تی ئێران بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له ئێران هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و جیاكاری ته‌نانه‌ت له سزای له‌سێداره‌دانیشدا پێڕه‌و ده‌كرێت و كورد ئه‌گه‌ر به تاوانێكیش حوكم درابێت، ئه‌وا هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.