سزای سێداره‌دانی لانی كه‌م حه‌وت حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ كرا، له‌و ژماره‌یه دوو كه‌سیان كوردن.
دوێنێ دووشه‌م حوكمی له سێداره‌دانی دوو كورد به‌ناوه‌كانی كوروش جه‌لیلی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان و مێهران نه‌سری زه‌ڕ ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خه‌ڵكی سنه، به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
ئه‌وان سێ ساڵ پێشتر له دۆسیه‌ی جیاواز به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و دواتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
یه‌كێكی تر له‌و كه‌سانه‌ی له سێداره دراوه، ژنێكه به ناوی مه‌حبووبه خهسرۆنژاد، جگه له‌مه هاووڵاتییه‌كی توركمان به‌ناوی سه‌فا قه‌ره‌داشی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و خه‌ڵكی ئاق قه‌ڵای سه‌ربه پارێزگای گوڵستان، فیرووز عه‌لیاری ته‌مه‌ن 28 ساڵ و خه‌ڵكی گورگان، له گرتووخانه‌ی ئه‌میرئابادی ئه‌و شاره له سێداره دران.
مه‌حبووبه خهسرۆنژاد پێنج ساڵ پێش و فیرووز عه‌لیاری و سه‌فا قه‌ره‌داشی هه‌ردوو له چوار ساڵ پێشتر له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هاوكات له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیسفه‌هان، به‌ندكراوێك به‌ناوی مه‌حموود حوجهتزاده ته‌مه‌ن 35 ساڵ و خه‌ڵكی توربه‌ت حه‌یده‌ریه سه‌ربه پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی كه سێ ساڵ پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له سێداره دراوه. له هه‌مان ڕۆژدا به‌ندكراوێكی تر به‌ناوی جه‌لیل عه‌زیزی كه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌راك سه‌ربه پارێزگای مه‌ركه‌زی جێبه‌جێ كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی تورك به‌ناوی په‌یام موختاری خه‌ڵكی موراغه، ژماره‌ی به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراو له 24 سه‌عاتی رابردوودا گه‌یشته حه‌وت كه‌س. ئه‌و به‌ندكراوه چوار ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی هاوڕێیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.