سەربازێكی حەشدی شەعبی گەنجێكی كەركووكی كوشت

:: PM:04:51:17/05/2025 ‌
پۆلیسی كەركووك، وردەكاری كوشتنی گەنجێكی بڵاو كردەوە، کە یەكێک لە تۆمەتبارەكان سەربازێكی حەشدی شەعبییە. 

پۆلیسی كەركووك وێنەی هەردوو تۆمەتبارەكەیان بڵاوكردەوە كە بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "ئەسراو مەفقودین"، هاوڕێیەكی خۆیان كوشتووە.

وەك پۆلیس ئاماژەی بۆ كردووە، رووداوەكە بەهۆی وشەیەكی گاڵتەكردن بووە، دەمەقاڵە لەنێوانیان روویداوە و یەكێكیان چەند چەقۆیەكی لە رانی هاوڕێكەی داوە، بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كوژراوەكە ناوی "عەلی محەمەد زەنگەنە"یە تەمەنی 45 ساڵە و خەڵكی گەڕەكی خەزڕای كەركووكە، تۆمەتبارەكانیش كە گیراون یەكێكیان كارمەندی حەشدی شەعبییە.


وشە - وشه‌