دوای دوو مانگ و نیو له داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان به‌ڕووی غه‌زه و ته‌واوبوونی خۆراك له كۆگه‌كانی ئه‌و كه‌رته و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی مرۆیی و برسێتی، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئیسرائیل رای گه‌یاند، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك بۆ غه‌زه ده‌ده‌ن.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له‌سه‌ر داواكاریی سوپا و به‌هۆی پێویستیی لۆجستیكی بۆ په‌ره‌پێدانی جه‌نگ و كۆتاهێنان به حه‌ماس، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك به غه‌زه ده‌ده‌ن و ئامانجیانه رێگه له قه‌یرانی مرۆیی و برسێتی له كه‌رته‌كه بگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بێ مه‌ترسی نییه، له‌وانه‌یه ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه له‌لایه‌ن حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێك رێكاری گونجاویان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ماوه‌یه‌ك بوو برسێتی و قه‌یرانی خۆراك هه‌ڕه‌شه‌ی له گیانی دانیشتووانی غه‌زه ده‌كرد و رێكخراوه‌كانی جیهان و وڵاتان، گوشارێكی زۆریان خستبووه سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌یشتنی خۆراك به خه‌ڵكی غه‌زه بكاته‌وه.
ژان نوێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، پێشوازیی له‌و بڕیاره نوێیه‌ی ئیسرائیل كردووه و رای گه‌یاندووه، له گه‌یاندنی خۆراك و پێداویستی مرۆیی به‌خه‌ڵكی غه‌زه، په‌له بكرێت و كۆتایی به‌و قه‌یرانه مرۆییه بهێنرێت.
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 500 كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه به‌هۆی بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، فه‌رمانده‌كانی حه‌ماسیش له ناو كوژراوه‌كان ده‌بینرێن كه گرنگترینیان محه‌مه‌د سنواری برای یه‌حیا سنواره كه له دوای براكه‌ی، فه‌رمانده‌یی مه‌یدانیی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسی له غه‌زه به‌ده‌سته‌وه گرتبوو.
جێی باسه ماوه‌ی دوو رۆژه به ناوبژیوانیی میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كراوه. به‌رپرسانی ئیسرائیل داوایان كردووه به ته‌واوی كۆنترۆڵی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرن و خۆیان سه‌رپه‌رشتیی یارمه‌تیی مرۆییه‌كان بكه‌ن.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و سه‌تانی تریان به بارمته گرت. له‌و كاته‌وه ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆردمانی غه‌زه ده‌كات و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی رێبه‌رانی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی له‌ناو براون، به‌ڵام هێشتا له تونێله‌كانی غه‌زه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌دا بووه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كی، خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه‌ن كه سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌سیان لێ كوژراوه، ماڵ‌وحاڵیان وێران بووه و سه‌رووی 100 هه‌زار برینداریان هه‌بووه.