راگەیەنراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

:: PM:05:39:01/06/2025 ‌
ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا، گرتنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لە گەڕەكی دریم ستی لە شارى هەولێر، ژنێكی كوشت بوو.

ئاسایشی هەولێر، رای گەیاندووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (م،خ،ش) گیرا، كە دوێنی شەو لە گەڕەكی دریم ستی لە شاری هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری "دەمانچە"ی بێ مۆڵەت، هاوسەرەكەی كوشت. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، چەند خولەكێك دوای ئەنجام دانی تاوانەكەی، لە لایەن هێزەكانی نزیك لە شوێنی ڕووداوەكە، تۆمەتبارەكە گیراوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم