شێوەكاری كوردی جیهانی و ناوداری هەولێر و كوردستان قەرەنی جەمیل)كۆچی دوایی كرد.
- قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لە دایك بووە.
- لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیپلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدا بەدەست هێناوە.
- ساڵی 1984 كۆرسی یەك ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواو كردووە.
- یەكەمین پیشانگەی تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لە هۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر كردووەتەوە.
- بەشداریی زیاتر لە 40 پێشانگەی هاوبەشدا كردووە لە بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیكەر، ڤالێنسیا، بڕۆكسل، كۆپنهاگن، هۆڵەندا و پۆڵۆنیا.