میدیاكانی فه‌له‌ستین ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه، له هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی، چوار رۆژنامه‌نووس كوژراون و دوو رۆژنامه‌نووسی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێگه‌ی "ئیرم نیوز" دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له هێرشی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلیی "مه‌عمه‌دانی" له غه‌زه، چوار رۆژنامه‌نووسی كوشتووه، هاوكات دوو رۆژنامه‌نووسی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له ئه‌ركی رۆژنامه‌وانیی خۆیاندا بوون.
له‌باره‌ی ناوی رۆژنامه‌نووسه‌كان ئاماژه‌ی داوه، ئیسماعیل بهدهح و سلێمان حه‌جاج، هه‌ردووكیان له كه‌ناڵی "فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ" كاریان ده‌كرد. هه‌روه‌ها سه‌میر ره‌فاعی له ئاژانسی ناوخۆی فه‌له‌سین كاری ده‌كرد. هاوكات ئه‌حمه‌د قلجه له هۆیه‌كانی رۆژنامه‌وانیی عه‌ره‌بی كاری ده‌كرد، هه‌ر چواریان له‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئیسرائیل كوژراون.
ئه‌وه‌شی گوت كه دوو رۆژنامه‌نووسی تریش به‌سه‌ختی له‌و هێرشه‌دا بریندار بوون بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان بكرێت، ته‌نیا نووسراوه له كاتی رووماڵكردنی رووداوه‌كاندا بریندار بوون.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه، 225 رۆژنامه‌نووس كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتریش بریندار بوون.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی نزیكه‌ی 50 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 112 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
ئێواره‌ی چوارشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به ناوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر، ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێسته‌یش ئاگربه‌ستی نێوانی هه‌ردوولا به‌كۆتا هاتووه، ئیسرائیل ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به هێرشه‌كانی كردووه‌ته‌وه و زیانی زۆری به حه‌ماس و كه‌رته‌كه گه‌یاندووه.