رفێنراوێكی تری كوردی ئێزیدی دوای 11 ساڵ، لە دەستی داعش رزگار كرا، ئەمڕۆ لە زاخۆ بە كەسوكاری شاد بووەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی حوزەیران، حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردن و هێنانەوەی ئێزیدییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ كوڕە ئێزیدییەكمان هێنایەوە كە 11 ساڵە لەلایەن داعش رفێنراوە.
زیاتر گوتی، كوڕەكە ناوی رەوەند رەئووفە و لە دەست داعش رزگار كراوە. مێرمنداڵەكە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێنرابوو و وەك شەهید تۆمار كرابوو.
ئەوەشی گوت، مێرمنداڵەكە ئەندامی خێزانێكی حەوت كەسییە كە تەواویان رفێنرابوون، لە زاخۆ گەیشتەوە ناو ماڵباتەكەی.