به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سنووری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا و كۆڵبه‌رێكی تر بریندار بوو.
سه‌یوان عه‌بدوڵازاده خه‌ڵكی بانه‌یه و ته‌مه‌نی ته‌نیا 20 ساڵه و ویستوویه‌تی كاسبییه‌ك بكات، به‌ڵام پێی به ره‌وا نه‌زانراوه و ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه. كۆڵبه‌ره‌كه‌ی تر ناوی حوسێنه كه خه‌ڵكی سه‌قزه و له‌م رووداوه‌دا بریندار بووه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سه‌یوان خه‌ڵكی گوندی ''حه‌وتاش''ی بانه‌یه و حوسێنیش خه‌ڵكی گوندی كێله‌شینی سه‌قزه.
ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره له به‌رزاییه‌كانی سنووری ئاوپه‌ر له نزیك حه‌وتاش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ته‌قه‌یان لێ كراوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ران، لانی كه‌م 10 ئه‌سپی كۆڵبه‌ران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژراون.
پێویسته بگوترێ دۆخی ئابووریی ئێران به‌تایبه‌تی له پارێزگا سنوورییه‌كان زۆر خراپه، هیچ جۆره ده‌رفه‌تێكی كار بۆ گه‌نجان نه‌ڕه‌خسێنراوه و له جیاتی بنیاتنانی كارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی، ته‌نیا سه‌ربازگه و ناوه‌ندی مووشه‌كی بنیات نراون كه هیچ سوودێكیان بۆ خه‌ڵك نییه و گه‌نجان ناچارن بۆ كار و كاسبی روو له كۆڵبه‌ری بكه‌ن.