بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا

:: AM:11:05:02/07/2025 ‌
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی خانەقین- گوڵاڵە، پێنج هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و چواریان ئەندامی یەك خێزانن.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی تەمووز، رەزوان عوسمان ئەفسەری دەرەوەی رێگەوبان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە سەعات 10 ئاگادار كراینەوە بە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ.

زیاتر گوتی، رووداوی هاتوچۆكە لەسەر رێگەی خانەقین- گوڵاڵە بووە و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی داوە.

باسی لەوەش كرد، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەكە، پێنج كەس گیانیان لە دەست دا كە چواریان ئەندامی یەك خێزانن.




وشە - رامیار جەواد