بەهۆی كۆچیی دوایی كەسایەتی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی كوردستان "موحسین ئامێدی" سەرۆك بارزانی لە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆی بە "محەمەد موحسین" گەیاند بەهۆی كۆچی دوایی باوكییان.
لە راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووزی 2025 ، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەڕێی پێوەندییەكی تەلەفۆنییەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە محەمەد موحسین گەیاند بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی)ـباوکیان، کە دوێنێ بەهۆی نەخۆشیەوە، کۆچی دوایی کرد.