ئەمڕۆ هەینی 7/4 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی بادینان محسن ئامێدی کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی محسن ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.