چیرۆكی ئەم وێنەیە چییە؟

:: PM:06:29:06/07/2025 ‌
ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە كە بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و محەمەد یاسین، هونەرمەندی میوزیكژەنن، ئەوە دوای ئەوەی دوێنێ ئەو هونەرمەندە بڕیاری دابوو ئامێرە میوزیكەكەی بفرۆشێت و كوردستان جێ بهێڵێ‌.

محەمەد یاسین، میوزیكژەنێکى شارى هەولێرە، دوێنێ ئامێرە كەمانچەكەی بۆ فرۆشتن دانا و ئەوەی نووسینی؛ بڕیاری داوە ئیتر بەرەو ئاوارەیی بڕوات، بەڵام ئەمڕۆ لەپڕ وێنەیەكی لەگەڵ بارزان قەساب بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بڵاو بووەوە. 

دوای بڵاو بوونەوەی وێنەكە، محەمەد یاسینی میوزیكژەن نووسیویەتی، كە لە هەولێر چەندان كار و پۆستی تریش هەن، پێویستە بە بارزان قەساب بدرێت، "ئەگەر ئەو نەبێت هەولێر دەبێتە قوربانی".

لای خۆیەوە، هونەرمەند دلێر گەرمیانی بە "وشە"ی گوت، ئەو گەنجە دڵی شكابوو، بەڵام هەرزوو دەمزانی "كاك بارزان قەساب دەتوانێ‌ ئەو دڵشكاوە ئارام بكاتەوە و ئەمڕۆ دیدارێكیان پێكەوە هەبووە".

بارزان قەساب بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرە، بە كەسێكی كۆمەڵایەتی و تێكەڵ لە خەڵكی شارەكە ناسراوە، ئەو زوو زوو بۆ سەردانی دەچێتە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان. پێشتر لە دیمانەیەكی لەگەڵ "وشە" گوتبووی، من پاسەوان و پێشمەرگەی هەولێرم و داوا دەكەم هەمووان سەروەریی یاسا بپارێزن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم