رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، 450 هه‌زار ئه‌فغان له ئێران چوونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ وڵاتی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئه‌فغانه‌كان، سێ مانگ دوای ئه‌وه دێت ئێران له بڕیارێكدا داوای له هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانانه‌ی هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان نه‌بوو كرد، تا شه‌شی تهمووز ئێران جێبهێڵن.
گوته‌بێژی رێكخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تی، له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه تا شه‌شی تهمووز، 449 هه‌زار و 218 ئه‌فغان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌فغانستان.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كۆی ئه‌و ئه‌فغانانه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان، گه‌یشتووه‌ته 906 هه‌زار كه‌س.
دۆخی ئه‌فغانه‌كان له ئێران زۆر خراپ بوو و له هه‌مان كاتدا حكوومه‌تی ئێران گوشارێكی زۆری خستبووه سه‌ریان وڵاته‌كه جێبهێڵن، وڵاتێك كه خۆی كێشه‌ی بێكاری و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی ئابووری هه‌بێت، ده‌بێت دۆخی ئاواره و په‌ناخوازه‌كانی چۆن بێت؟.
رێكخراوه‌كانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ئه‌فغانستان كار ده‌كه‌ن، داوایان له حكوومه‌تی تاڵیبان كردووه بۆ پێشوازیی له‌و ئه‌فغانانه رێكاری گونجاو بگرێته‌به‌ر و هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه دۆخی ئابووریی ئه‌فغانستان خراپتر ببێت، رێژه‌ی بێكاری دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئاوارانه به‌رزتر ببێته‌وه.