لە نێوان چەند كچە مۆدێلێك دەبێتە شەڕەچەقۆ

:: AM:10:46:08/07/2025 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك لە نێوان چەند كچە مۆدێڵێك، دەبێتە شەڕەچەقۆ و یەكتر بریندار دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تەمووز، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاو بوونەتەوە، شەوی رابردوو لە نێوان چەند كچە مۆدێلێك دەبێتە شەڕەچەقۆ.

ئەوەش زانراوە، شەڕەكە لەناو شوقەیەك بووە كاتێك چەند كچە مۆدێلێك بانگێشت كراون بۆ بۆنەیەك، بەڵام لە نێوانیان دەبێتە شەڕ و بە چەقۆ لە یەكتر دەدەن، هەڕەشەی تا كوشتن لە یەكتر دەكەن.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، یەكێك لە كچە مۆدێلەكان دەڵێت، شەبنم بارانی بە چەقۆ لێی داوم و چەند شوێنێكی بریندار كردووم.

تا ئێستە دیار نییە شەڕەكە لە چ شوێنێك بووە، بەڵام ئەوە زانراوە لە سنووری سلێمانی ئەوە رووی داوە.


وشە - رامیار جەواد