وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌زه، ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی غه‌زه‌ی راگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ه‌وه كوژراون. به‌پێی ئاماره‌كه ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 57 هه‌زار و 575 كه‌س.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین، له كه‌رتی غه‌زه ته‌نیا له 24 سه‌عاتی رابردوودا 52 كه‌س كوژراون و 262 كه‌سی تر بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌م ئاماره، ئاماژه‌ی داوه كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆی خه‌ڵك هه‌ن له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندان و ئاماره‌كه‌یان به وردی دیار نییه.
هاوكات باسی له‌وه كردووه له‌وه‌ته‌ی 18ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه كه ئیسرائیل ئاگربه‌ستی پێشێل كردووه، سه‌رووی حه‌وت هه‌زار و 13 كه‌س كوژراون و 24 هه‌زار و 838 كه‌س بریندار بوون.
جه‌نگی غه‌زه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كرد و ته‌نیا له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ردا، زیاتر له هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران و 250 كه‌سی تر به بارمته گیران، ئه‌وه بووه هۆكارێك تا ئیسرائیل جه‌نگه‌كه رابگه‌یه‌نێت.