نۆ هاووڵاتیی كورد و خه‌ڵكی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئاكامی هێرشێكی كتوپڕ و نایاساییانه‌ی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران بۆ سه‌ر دوو بنه‌ماڵه گیران، تۆمه‌تی هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌و نۆ كه‌سه به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د گوڵستانی، محه‌مه‌د گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فه‌رزاد مسته‌فازاده، حه‌مید مسته‌فازاده و شۆڕش مسته‌فازاده كه ئه‌ندامی دوو بنه‌ماڵه‌ن و خه‌ڵكی گوندی نۆجهوانی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای برادۆستی ورمێن.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌م هاووڵاتییانه پاش لێدانێكی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ یه‌كێك له ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه چوار رۆژه و له دۆخ و شوێنی راگیرانی ناوبراوان هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له دۆخی سه‌لامه‌تییان بێ ئاكام بووه.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌م گوته‌بێژی پۆلیسی ئێران رای گه‌یاندبوو، 21 هه‌زار كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گرتووه.
سه‌عید مونته‌زیرومه‌هدی گوته‌بێژی پۆلیسی ئێران، به میدیاكانی گوت، له رێگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسه‌وه، حه‌وت هه‌زار و 850 راپۆرتیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێ دراوه و خه‌ڵك خۆیان پێوه‌ندییان به پۆلیسی 110 گرتووه، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه كه گومان ده‌كرێت هاوكاریی ئیسرائیلیان كردبێت. دوو هه‌زار و 774 كه‌س له گیراوان ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی بیانییان هه‌یه.
مونته‌زیرومه‌هدی ئاماژه‌ی دا كه به‌شێك له گیراوان به‌هۆی پشكنینی مۆبایله‌كانیان بووه، ده‌ركه‌وتووه وێنه‌ی شوێنی هه‌ستیاریان گرتووه و ڤیدیۆیان تۆمار كردووه.
پێویسته بگوترێ مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارادایه ده‌زگای دادی ئێران هاوشێوه‌ی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی وڵاته‌كه، خه‌ڵكێكی زۆر به بێ دادگاییكردن له سێداره بدات و به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، تۆمه‌تی سیخوڕییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.