سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی كرد

:: PM:08:52:31/08/2025 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم 31ی ئابی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی موحسین دزەیی، کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکییەوە.

سەرۆکی حكوومەت هاوخەمیی قووڵی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە ماڵبات و کەسوکاریان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، موحسین دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباتەكەیانی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حكوومەت دەربڕی.


وشە - پۆڵا مەحموود