سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای بەغدا ئەمڕۆ رای گەیاند، تەرمی هاووڵاتییەك لە یەك لە هۆتێلەكانی بەغدا دۆزراوەتەوە، دەگوترێ هەڵگری رەگەزنامەی ئیتاڵییە.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 13ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، هێزێكی تایبەت تەرمی هاووڵاتییەكیان لە هوتێلی "بەیت ئیتاڵی" لە ناوچەی عەرەساتی ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق دۆزیوەتەوە. تا ئێستە هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا نەكراوە؟.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی، هێزەكە لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەست پێ كردووە و لە هۆكاری مردنەكەی دەكۆڵنەوە.
ئەو هێزە تەنیا ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە كەسەكە ناوی "ح. ا"ـە و هەڵگری رەگەزنامەی ئیتاڵییە.