میدیاكانی مافی مرۆڤ بڵاویان كرده‌وه، حوكمدراوێكی كورد له گرتووخانه‌ی ورمێ، بۆ جاری دووه‌م سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له سه‌ره‌تای پایزی ساڵی رابردوو دادگای شۆڕشی ورمێ، ناسر به‌كرزاده‌ی به سزای سێداره‌دان حوكم دابوو، چه‌ند رۆژ دواتر هه‌ریه‌ك له ئیدریس عه‌لی و ئازاد شوجاعی له سه‌رده‌شت، شاهین وه‌ساف له سه‌ڵماس و ره‌سووڵ ئه‌حمه‌د ره‌سووڵ له هه‌رێمی كوردستانی به سێداره‌دان مه‌حكووم كردبوو.
له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ، حوكمی له‌سێداره‌دانی ناسر به‌كرزاده له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئێران هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، به‌ڵام ئێسته باس ده‌كرێ كه دادگای شۆڕشی ورمێ جارێكی تر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌ته‌وه.
هاوكات شاهین وه‌ساف كه هاووڵاتییه‌كی كوردی سه‌ڵماسه و حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵا هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، ئه‌مجاره به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل 10 ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان یان سه‌پاندنی حوكمی له‌سێداره‌دان زۆر زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی 12 رۆژه رووی داوه، ئێران ده‌ستی له سه‌پاندن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و جۆره حوكمانه زۆر واڵا كردووه.