به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌مه‌د عه‌بدی بریندار كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كۆڵبه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی دزڵی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوایه، له سنووری ملهخور به سه‌ختی بریندار كرا.
محه‌مه‌د عه‌بدی له به‌شی لاق و كه‌مه‌ریدا پێكراوه و به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری، ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنه گواستراوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ته‌واو بووه، كۆماری ئیسلامیی زۆر توندتر له جاران ده‌ستی به سه‌ركوت و رێگریكردن له كاسبی به تایبه‌ت له پارێزگا سنوورییه‌كان كردووه، ده‌یان كه‌سی كوشتووه یان بریندار كردووه.
ته‌نیا له یه‌كه‌م مانگی دوای جه‌نگ، شه‌ش كۆڵبه‌ر راسته‌وخۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژران و شه‌ش كۆڵبه‌ری تر بریندار كران.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌چاوی دۆخی ناله‌باری ئابووریی پارێزگا سنوورییه‌كانی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت كۆڵبه‌ریشیان پێ به ره‌وا نازانێت، له كاتێكدا گه‌نجانی كورد هیچ كارێك نییه بیكه‌ن و له ناچاریدا به كۆڵ بار ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵكو نانێك بۆ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.