ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئه‌یلوول، سیستمی زانكۆلاین بۆ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، كارا كرا و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی به‌رده‌ست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچووان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هاوكات به پێویست زانراوه ده‌رچووان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username) و (Password)..
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه ده‌رچووان له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، پێویسته یه‌ك ژماره مۆبایل داخل بكه‌ن و پاشان كۆدی OTP له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گات، زۆر گرنگه ده‌رچووان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆیان به‌كار بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنێكی تر به‌كار بهێنرێت، له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه داوا كراوه ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، سه‌ردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه، وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاوێژكاریی زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌رگرتن له زانكۆكان به‌پێی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه ده‌بێت كه ده‌رچووان له زانكۆلاین پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی قوتابی، بۆیه پێویسته به وردی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه دیاری بكه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خوێندنی تێدا ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستیشه ده‌رچووانی پۆلی 12 له‌گه‌ڵ كاراكردنی زانكۆلاین، ده‌ست بكه‌ن به پێشكه‌شكردن و كاره‌كانیان دوا نه‌خه‌ن بۆ كۆتاڕۆژه‌كانی زانكۆلاین.
جێی باسه بۆ ئه‌مساڵ 57 هه‌زار و 980 ده‌رچوو له یه‌ك كاتدا داواكاری بۆ زانكۆلاین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك 42 هه‌زار و 257 له‌وانه ده‌رچووی به‌شی زانستی و 13 هه‌زار و 826یان ده‌رچووی به‌شی وێژه‌یی، هه‌زار و 327 كه‌س ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌یی و 570 كه‌س ده‌رچووی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن.