شەڕی غەزە کوژران و برینداربوونی نزیکەی 238 هەزار فەلەستینی لێ کەوتووەتەوە

:: PM:04:25:12/10/2025 ‌
وەزارەتی تەندروستیی غەزە بڵاوی کردەوە لەوەتەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ەوە کە جەنگی غەزە دەستی پێ کرد 237 هەزار و 872 فەلەستینی کوژران یان بریندار بوون.

لەو ژمارەیە 67 هەزار و 806 فەلەستینی کوژراون و 170 هەزار و 66 کەسی تر بریندار بوون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن.

هێشتا بەو وردی دیار نییە چەند کەس کوژراون و رۆژانە بە ئامارەکە زیاد دەکات چونکە بە گوتەی وەزارەتەکە تەنیا لە 24 سەعاتی رابردوودا تەرمی 117 کەسیان لەو شوێنانە دۆزیوەتەوە کە پێشتر بۆردمان کراون.

لە لایەکی تر بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ناسر لە غەزە بڵاوی کردەوە کە پێنج هەزار و 500 منداڵ پێویستییان بە چارەسەریی لە دەرەوەی غەزە هەیە.

جێی باسە دوای دوو ساڵ شەڕ لە هەینییەوە ئاگربەست بە فەرمی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیەنراوە و بڕیارە سبەی دووشەم ئاڵوگۆڕ بە بارمتە و گیراوەکان بکرێت.

له‌ رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 چه‌كدارانی حه‌ماس له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له‌ ئیسرائیل و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌زار و 200 ئیسرائیلییان خه‌ڵتانی خوێن كرد و 250 كه‌سیان رفاند، رووداوێك كه‌ دنیای هه‌ژاند و به‌ كاره‌ساتبارترین رووداو و كۆمه‌ڵكوژیی جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی هۆلۆكاست هه‌ژمار كرا.

ئه‌مه‌ وایكرد ئیسرائیل له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ ده‌ست به‌ هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و حه‌ماس بكات و به‌ ئاگر و ئاسن هه‌وڵی له‌ناوبردنی حه‌ماسی دا، به‌ڵام قوربانیی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی غه‌زه‌ و وێرانبوونی شاره‌كه‌ بوو. له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی جه‌نگ جگە لەو ژمارە زۆرە قوربانییە به‌ ملیۆنان كه‌س له‌ ژیانێكی تاڵ و پڕ له‌ نه‌هامه‌تیدا ژیان.



وشە - سلێمان تاشان