عێراق وڵاتی سەیر و سەمەرەكانە، لە زۆرینەی كێشە و رووداوە نامۆكان ناوی لەپێشەوەیە، لە دواوەی لیستی دیوەدەرییە و پاسپۆرتەكەی لاوازترینە، لە دەوڵەمەندترین وڵاتی دنیایە و زۆرینەی گەلەكەی هەژار و نەدارە و بەهۆی دۆخی خراپی بژێوی و بڵاوبوونەوەی چەكەوە كێشەكان بە زمانی هێز چارەسەر دەكرێن.
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق ئاماژەی كرد كە كەسێك كوژراوە و چواریش بریندار بوو، بەهۆی شەڕێكی چەكداری لەسەر كۆمێنتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، رووداوەكە لە شارۆكەی نەجمی لە موسەنا رووی داوە و لەسەر كۆمێنێكی فەیسبووك، بووەتە شەڕ و كەسێك كوژراوە و چواریش بریندارن، كە برینی دووانیان سەختە.
دوای شەڕەكە هێزە تەناهییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و تەرمەكەیان بۆ پزیشكی داد گواستووەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.