سزای سێداره‌ی پێنج كه‌س له گرتووخانه‌ی دیزڵاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا. تا ئێسته ته‌نیا ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه ئاشكرا بووه. له خوراسانی باكوریش كوردێك له سێداره درا.
ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بووه شه‌هرام چنانی حوكمدراوی كورد و خه‌ڵكی كرماشانه، كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، شه‌هرام هه‌شت ساڵ پێش ئێسته به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له پارێزگای خوراسانی باكوریش سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی قه‌نبه‌ر مه‌رگان، كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پابوو، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیسفه‌راین سه‌ربه پارێزگاكه جێبه‌جێ كرا.
ئه‌و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی سۆست سه‌ربه شاری ئیسفه‌راینه و سێ ساڵ پێش به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ئاماری له‌سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی ئه‌یلوول، له ئێران هه‌زار و 42 كه‌س له سێداره دراون.