ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆ له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به‌رزه، به‌پێی نوێترین ئاماری پارێزگاكه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 434 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
مووسا ئه‌دیبفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشكی دادی پارێزگای ورمێ، به میدیای فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێرانی راگه‌یاندووه، له‌و 434 كه‌سه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، 313 كه‌سیان له شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، 96 كه‌س له سه‌نته‌ری شاره‌كان، 25 كه‌س له رێگه‌ی دێهاته‌كان به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
زۆرترین ئاماری رووداوی هاوتوچۆ له ناو مانگه‌كاندا، له مانگی رابردوودا بووه و 98 كه‌س له دواین مانگی هاوین گیانیان له ده‌ست داوه.
له نه‌ورۆزه‌وه هه‌شت هه‌زار و 32 كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ بریندار بوون، كه پێنج هه‌زار و 738 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێر و ئه‌وانی تر له ره‌گه‌زی مێ بوون.
ساڵانه له ئێران زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س به رووداوی هاتوچۆ ده‌مرن كه ژماره‌یه‌كی زۆره، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ خراپیی ئۆتۆمبێل و رێگه‌وبانه‌كان له‌لایه‌ك و كه‌مته‌رخه‌میی شوفێره‌كان له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.