كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ماوه‌یه‌ك بوو له ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران رای كردبوو و وه‌ك په‌ناخواز له توركیا ده‌ژیا، له ئیستانبوڵ تیرۆر كرا.
مامۆستا مه‌سعوود نه‌زه‌ری چالاكی ئاینیی كورد و خه‌ڵكی جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، له ئیستانبوڵ ده‌ژیا و به هۆی گوشاره به‌رده‌وامه‌كانی ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ناچار كرابوو ئێران جێبهێڵێت.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، مه‌سعوود نه‌زه‌ری سه‌عات هه‌شتی شه‌و، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی ''ئارناوت كو''ی ئیستانبوڵ، كه‌وته‌به‌ر هێرشی چه‌كدارانه‌ی كه‌سانێكی نه‌ناسراو و گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری مه‌سعوود نه‌زه‌ری، كۆماری ئیسلامیی ئێران به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م تیرۆره ده‌زانن و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، نه‌زه‌ری پێشتریش چه‌ندان جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
شایانی باسه كه ئه‌م چالاكه مه‌زه‌وییه 10 ساڵ پێش به هۆی چالاكی و ره‌خنه‌كانی له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتی جێهێشت و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێسته له توركیا نیشته‌جێ بووه.
ئه‌و رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ نووسیویه‌تی، كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپا دژبه‌رانی خۆی تیرۆر كردووه. به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر له 500 چالاكی سیاسی و مه‌زه‌وی كوردی له هه‌رێمی كوردستان و توركیا تیرۆر كردووه.
رووداوەکە دوێنێ بووە و لەو کاتەوە میدیاكانی كۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیارێتیی تیرۆر کردنی ئەو کەسایەتییەی بە ئەستۆ نەگرتووە. ژمارەیەک رێکخراوی مافی مرۆڤ و رادیۆ فەردا و ژمارەیەک میدیای تر لە دەرەوەی وڵات رووداوەکەیان رووماڵ کردووە و باسیان لەوە کردووە کە پۆلیسی تورکیا دستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە.