لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکم درابوون جێبەجێ کرا.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بەناوەکانی شەهرام میرزایی، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەدە کە لە گرتووخانەی دیزڵئاوە لە سێدراە دران.
بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە لە میدیاکانی ئێران بەتایبەت میدیا پێوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هەفتەی رابردووش سزای سێداره‌ی پێنج كه‌س له گرتووخانه‌ی دیزڵاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا کە یەکێکیان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بوو ئەویش بریتی بوو لە شه‌هرام چنانی کە كورد و خه‌ڵكی كرماشان بوو و هه‌شت ساڵ پێش ئێسته به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ئاماری له‌سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی ئه‌یلوول، له ئێران هه‌زار و 42 كه‌س له سێداره دراون.