رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران سه‌رووی هه‌زار و 300 كه‌س له سێداره دراون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئاماره نوێیه‌كه به‌رزترین ئاماره كه له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار كراوه، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و ژماره زۆره خه‌ڵكه له سێداره دراون، به هه‌زارانی تر چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره ده‌كه‌ن و ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ریانه له سێداره بدرێن.
له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، سزای له سێداره‌دان ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك، بۆیه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، گوشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كاره‌ساته بهێنرێت.
مانگی رابردوو سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به توندی ره‌خنه‌ی له ئێران گرت كه رێژه‌ی له‌سێداره‌دان به‌رزه، له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی زیاتری گرتووه و زیاتر له جاران سوود له‌و ئامرازه مه‌ترسیداره وه‌رده‌گرێت.
ئێران پێی وابووه به جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان، تاوانه‌كان پێوه‌ندیدار به دزی و كوشتن كه‌م ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له ئێران كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه.