سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمەی عەزیز، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
ئەمڕۆ شەموو 25ـی تشرینی یەكەم، لە پرسنامەیەكی سەرۆك مەسعوود بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەیشت.
سەرۆك دەڵێت، حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەكتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لە پێناو دۆزی گەلی كوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردن و خەبات و تێكۆشان تەرخان كرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێكی زۆری بینی.
لە پرسنامەكەی سەرۆكدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە كۆتاییدا هاتووە، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.