سزای سێداره‌ی گیراوێكی كورد به‌ناوی عه‌لی ساعیدپه‌ناه كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیسفه‌راینی سه‌ربه پارێزگای خوراسانی باكوور جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و به‌ندكراوه دوو ساڵ پێش به تۆمه‌تی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'' ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌واڵی له‌سێداره‌درانی ئه‌و به‌ندكراوه له میدیا حكوومییه‌كانی ئێران بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی دواین ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران سه‌رووی هه‌زار و 300 كه‌س له سێداره دراون و به هه‌زارانی تر ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ریانه له سێداره بدرێن.
له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، سزای له سێداره‌دان ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك، بۆیه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، گوشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كاره‌ساته بهێنرێت.
مانگی رابردوو سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به توندی ره‌خنه‌ی له ئێران گرت كه رێژه‌ی له‌سێداره‌دان به‌رزه، له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی زیاتری گرتووه و زیاتر له جاران سوود له‌و ئامرازه مه‌ترسیداره وه‌رده‌گرێت.
ئێران پێی وابووه به جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان، تاوانه‌كان پێوه‌ندیدار به دزی و كوشتن كه‌م ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له ئێران كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه.