بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا لە سلێمانی سێ كەس گیانیان لە دەست دا

:: AM:08:49:28/10/2025 ‌
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەم 28ی تشرینی یەكەم، بەهۆی خێراییەوە ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا، كۆنترۆڵ لە دەست دەدات  و لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود لە سلێمانی وەردەگەڕێت.

بەپێی زانیارییەكان، شۆفێر و دوو سەرنشین گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە دەست "وشە" كەوتوون، لە نزیك رووداوەكە سەگێكیش لەسەر شەقامەكە كەوتووە و ئۆتۆمبێلەكە خۆی بەسەگەكەشدا كێشاوە.

شایەتحاڵێك دەڵێت، ئۆتۆمبێلەكە بێ سەرەتاییە و لە جۆری مارسیدسی قەمەرەیە، بە دیاریكراوی لە بەرانبەر نەخۆشخانەی شار رووداوەكە رووی داوە. ئۆتۆمبێلەكە بە خێراییەكی زۆر خۆی بە سەگێكدا كێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا كێشاوە."

ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە، تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵە و تەرمەكانیان براوەتە دادپزیشكیی سلێمانی.





وشە - سۆران عەزیز