هێزه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای حمسی سووریا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كه 11 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ری له لبنانه‌وه هاورده كردبوو.
ئه‌و هێزانه كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا‌ن باسیان له‌وه كردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و ماده‌كه‌دا گرتووه و گه‌ڕان به‌دوای قاچاخچییه‌كان و ئه‌و تۆڕه‌ی له پشتی تاوانه‌كه‌ن، ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌واڵه‌دا جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌و ماده هۆشبه‌ره له لبنانه‌وه هاورده كراوه و وا پێده‌چێت هێشتا له ناوخۆی لبنان، میلیشیا و تیمه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر چالاك بن.
پێشتر حزبوڵا تۆمه‌تبار كراوه به به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پێشووی سووریا هه‌یانبوو، رۆڵی سه‌ره‌كییان له بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گێڕا.
له دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د، كارگه‌یه‌كی گه‌وره له دیمه‌شق دۆزرایه‌وه كه ماده‌ی هۆشبه‌ری كێپتاگۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنا و برایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد.