بە قەترەی چاو هاوسەرەكەی كوشت و 50 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

:: PM:06:22:29/10/2025 ‌

دادگایەكی ئەمەریكی سزای زیندانیكردنی 50 ساڵی بۆ ژنێكی تەمەن 53 ساڵی لە ویلایەتی ئیلینۆی  بڕیەوە، ئەوەش دوای تۆمەتباركردنی بە كوشتنی هاوسەرەكەی بە هێواشی لە رێگەی ژەهراویكردنی بە بەكارهێنانی قەترەی چاو و دواتر شاردنەوەی تەرمەكەی.

ژنەكە ناوی مارسی ئیل ئۆ گلزبییە و تۆمەتەكەی لەسەر هاتە سەلماندن كە ریچارد یۆنگی هاوسەری لە رێگەی ژەهرخواردكردنی بە قەترەی چاو بە هێواشی كوشتووە و ئەویش سەیری كردووە تا ئەوكاتەی گیانی لەدەست داوە، دادگا تۆمەتی كوشتن و تاوانی توندی داوەتە پاڵ ئۆگلزبی، لەگەڵ حسێبكردنی 326 رۆژی مانەوەی لە گرتووخانە بۆ لێكۆڵینەوە و ساغبوونەوەی تۆمەتەكەی.  

تاوانەكە ئەوكات ئاشكرا بوو كە تەرمی یۆنگ دۆزرایەوە، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت ژنەكە قەترەی چوارەم هایدرۆزۆلینی بەكار هێناوە، كە پێكهاتەیەكی قەترەی چاوە، بۆ ژەهراویكردنی خۆراك و قاوەی هاوسەرەكەی بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو بەكار هێناوە، ئەوەش بە یارمەتی ژنێكی تر بە ناوی كارین دووبیت، كە دواتر بووەتە شایەت لەسەر تاوتانەكە.  

ژنەكە لە دادگا ئاماژەی كردبوو كە هاوسەرەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرنا گیانی لەدەست داوە و هۆكاری شاردنەوەی تەرمەكەشی بۆ خواستی ئەو دەگەڕێتەوە كە ویستوویەتی لە گۆڕستانێكی هیندستانی بنێژرێت، ئەو نەیزانیوە چۆن ئەو كارە بكات و تەرمەكەی هەڵگرتووە، كەچی راپۆرتە پزیشكییەكان دەریان خست بڕێكی زۆر لەو مادەی لە قەترەی چاو هەیە لە لەشی پیاوەكەدا هەیە، هاوكات دەیان شوشەی بەتاڵی ئەو قەتەرە و ئامێرێكی هاڕینی حەب لە ماڵەكەی دۆزراونەتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل