نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ كەسوكاری دادوەر ئیبراهیم خۆشناو بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دادوەر ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆكی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر و دادوەران و هاوكارانی دەكەم، هاوخەم و هاوسۆزیانم.
" خوالێخۆشبوو خزمەتێكی زۆری لە بواری دادوەریدا كرد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" سەرۆكی هەرێم وای نووسیوە.