وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگەدار كردووەتەوە، کە یاری "ڕۆبلۆكس" سانسۆر بكەن و لەناو پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بكەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 3674 بڕیاری دا، بە زیادكردنی یاری ڕۆبلۆكس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیكەیشنانەی كە پێشووتر سانسۆر كراون.
وەزارەتەكە سەرجەم كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی كوردستان ئاگەدار كردەوە، دەبێت پابەند بن بە قەدەغەكردنی یاری ڕۆبلۆكس لەناو پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی.
رۆبلۆكس یارییەكی جیهانییە و لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەكرێت، كە زۆرترین خاڵی نەرێنی لەناو یاریەكەدا هەیە و بەگوێرەی شارەزایان بۆ هەڵخەڵەتاندنی منداڵان بەكار دەهێنرێ.