پوورە گوڵ چیی بە مەسروور بارزانی گوت؟

:: PM:04:07:03/11/2025 ‌
زۆرن ئەو هەڵوێستە میهرەبانییانەی كە رۆژانە تووشی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەبن، ئێستە بەتایبەت لە كاتی كردنەوەی ئەو هەموو پڕۆژەیەدا خەڵك چاوەڕێن گفتوگۆی لەگەڵ بكەن و سوپاسی بكەن. 

چیرۆكی ئەو وێنەیەتان بۆ دەگێڕینەوە كە ئەمڕۆ دایكە شەهیدێك لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان چركاندی. 

پوورە گوڵ دایكی دوو شەهیدە، دوای كردنەوەی شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران، لەسەر ڕێگە داوای كرد سەرۆك وەزیران ببینێت و وێنەیەكی لەگەڵ بگرێت.

لەوكاتەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پێی گوت، منیش پێم خۆشە دایكە شەهید ببینم. پوورە گوڵ هاتە لای سەرۆك وەزیران و گوتی، ویستم سوپاست بكەم بۆ ئەو خزمەتانەی پێشكەشی وڵاتی دەكەی، دواتریش باسی سەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخ و ڕووداوەكانی رابردووی بۆ كرد.

مەسروور بارزانی پاڵەوانی شۆڕشی ئاوەدانی كوردستانە، پێشتر پێیان دەگوت "براگەورە" بەڵام ئێستە جیا لە ناسناوی "مەسروور ئاوەدانی" ناسناوی "براگەورەی كورد"یشی پێ دەڵێن. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم