بەپێی نووسراوێك لەسەر رەچاوكردنی رێكاری شەرعی (گۆڕهەڵكەندن و ناشتنی مردوو و گۆڕستانەكان)، نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە بۆ پابەندكردنی گۆڕهەڵكەنەكان.
ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، بەپێی نووسراوێك لەسەر داوای هاووڵاتییان، لە بەشێك لە گۆڕستانەكان رێكاری پێویستی شەرعی بەتایبەت چاودێریكردنی رووی (قیبلە) لە كاتی ناشتنی مردووی مسوڵمانان ناكرێ، نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەڵێت، تكامان وایە رەزامەندیی بفەرموون بە ئاگاداركردنەوەی سەرپەرشتیاری گۆڕستانەكان كە لە كاتی ناشتن و گۆڕهەڵكەندن بۆ مردووان، چاودێری رووی (قیبلە) بكەن، چونكە بەداخەوە كەمتەرخەمی لەم بوارە لە هەندێ لە گۆڕستانەكان هەست پێ دەكرێت.
روون كراوەتەوە، بەمەبەستی دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتە، بە پێویستی دەزانین بۆ ئەم مەبەستە كاری پێویست ئەنجام بدەن.