لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەڵەبجە، توانرا سێ تۆمەتبار بگیرێن، بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسكیل لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە شارەكەدا.
پۆلیسی هەڵەبجە بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاووڵاتییەوە سكاڵا تۆماركرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەبارەى ئەوەى ماتۆڕسكیلەكانیان لە هەڵەبجە دزراوە، دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست كرا بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ڕێگەی مەفرەزەكانەوە توانرا سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (م.د.ئ) و (هـ.هـ.ئ)ی تەمەن 16 ساڵ و (ی.س.خ) تەمەن 17 ساڵ بگیرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، تۆمەتباران دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا ددانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانى عێراقی راگیراون.