لە بەغدا دزی كرد و لە هەولێر ئاسایش گرتى

:: PM:06:30:08/11/2025 ‌
تۆمەتبارێك لە بەغدا دزی كرد، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە گیرا. 

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (أ،ن،ع) گیرا، كە لە بەغدا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانێكی دزیكردن و بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە ماڵی هاووڵاتییەك لە بەغدا دزیوە، بە مەبەستی خۆحەشاردان هەڵاتووە بۆ هەولێر.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكان لە ماوەیەكی كورتدا شوێنی تۆمەتبارەكە ئاشكرا كرا و لە لایەن هێزەكانەوە گیرا، لە كاتی گرتنیشی دەست بەسەر بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریكیدا كە تۆمەتبار لە دینارەوە ئاڵوگۆڕی كردبوو بۆ دۆلار، گیرا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم