لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق، گرووپێك گیران كە تۆمەتبارن بە كوشتنی دوو پۆلیس لە كەركووك كە كاندیدێكی توركمانیش لەگەڵیانە.
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە، یەكشەمی رابردوو دوو پۆلیس لە كەركووك كوژران، بۆیە كاندیدێكی توركمان و پاسەوانەكەی لەسەر كوشتنەكەی گیران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، شەوی رابردوو كاندیدەكەی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەرەی توركمانی و پاسەوانەكەی گیران، بە گومانی كوشتنی دوو پۆلیس لە پارێزگای كەركووك.
تەرمی دوو پۆلیسەكە لە پزیشكی دادی كەركووك توێكاری پزیشكیان بۆ كرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەكەش بۆ دۆسیەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە دوو گیراوەكە دەستی پێ كردووە.