مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كرد.
دەقی پەیامەكەی:
بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق؛
بۆ كۆچی دوایی ( شەماڵ ڕەشید ) ی براتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان