سێ هاووڵاتیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ له سێداره دران. ئه‌وان چه‌ند ساڵ ده‌بوو حوكمی سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و سێ حوكمدراوه‌ی له سێداره دراون به ناوه‌كانی زابته‌دین ''عادل''، خه‌ڵكی سه‌ڵماس، حاجی نه‌بیزاده و عه‌بدولڕه‌حمان حه‌بیبی خه‌ڵكی ورمێن.
ئه‌و سێ كه‌سه چه‌ند ساڵێك بوو به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی له سێداره‌دان له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لانی كه‌م پێنج كه‌س له گرتووخانه جیاوازه‌كان له پارێزگاكان له سێداره دراون.
به‌گشتی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له‌وه‌ته‌ی كۆتاهاتنی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیله‌وه، به‌رده‌وام رووی له به‌رزبوونه‌وه بووه، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ترساندن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه، په‌ره‌ی به جێبه‌جێكردنی سزاكه داوه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئێران 241 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 50% زیادی كردووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 161 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو. مانگی رابردوو سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 241 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه، ناسنامه‌ی 235 به‌ندكراو به ته‌واوی ئاشكرا بووه. به‌گشتی له‌و كه‌سانه‌ی مانگی رابردوو له سێداره دراون، 37 كه‌سیان كورد بوون.
له كۆی ژماره‌ی له سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو، هه‌شت كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان سیاسی بووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزا دراون.
هه‌ر له مانگی رابردوودا هه‌شت ژن له سێداره دراون، 13 كه‌سیش به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا له سێداره دراون.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان هه‌یه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا چه‌ندان جار هۆشدارییان پێ داوه، به‌ڵام له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه.