به‌پێی نوێترین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماری كه‌سیی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری له پارێزگاكه دابه‌زیوه و به تێكڕا رۆژانه 58 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێن.
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تێكڕای ئاماری رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری له‌و پارێزگایه، بریتی بوو له 90 حاڵه‌ت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت له ماوه‌ی 10 ساڵدا زیاتر له 35% پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌م پارێزگایه پاشه‌كشه‌ی كردووه.
له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردووی ساڵی هه‌تاوی له پارێزگاكه، 12 هه‌زار و 505 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمار كراون، له كاتێكدا ئاماره‌كه ساڵێك پێشتر بریتی بوو له 13 هه‌زار و 205 حاڵه‌ت. به گشتی 700 حاڵه‌ت كه‌می كردووه.
ئاماری هاوسه‌رگیری له ورمێ له كاتێكدا وا به‌خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه، له به‌رانبه‌ردا ئاماری جیابوونه‌وه و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان زیادی كردووه.
له حه‌وت مانگی رابردوودا چوار هه‌زار و 600 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی پێوه‌ندیدار له پارێزگای ورمێ تۆمار كراون.
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و دۆخی ناله‌باری ئابووری، به گرنگترین هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری له‌م پارێزگایه هه‌ژمار ده‌كرێت.