ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مامۆستا ڕه‌فعه‌ت سه‌عیدی چالاكی ئاینیی كورد و خه‌ڵكی جوانڕۆی سه‌ربه پارێزگای كرماشان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، سێ رۆژه بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ره‌فعه‌ت سه‌عیدی به‌دوای چاره‌نووسی كه‌وتوون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان پێ نه‌دراوه و كه‌س نازانێت چیی به‌سه‌ر هێنراوه و بۆ كوێ گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری نزیك له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ڕه‌فعه‌ت سه‌عیدی، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له شاری جه‌وانڕۆ گوتبووی، مامۆستا ره‌فعه‌ت بۆ یه‌كێك له بنكه ته‌ناهییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له كرماشان گواستراوه‌ته‌وه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كراوه و چاره‌نووسی ئه‌م هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و جۆره ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه ئه‌وه‌یه، به‌بێ هیچ نووسراوێكی دادوه‌ری هێرش ده‌كرێته سه‌ر چالاكانی سڤیل و مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵكی تر، دواتر به‌زۆر ددانپێدانانیان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌وجا تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی، نابێت به‌بێ نووسراوی دادوه‌ری هیچ كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی كوردستان، له‌م جۆره ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه ده‌ستیان ئاوه‌ڵا كراوه.