سزای سێداره‌ی دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی یاسر عه‌بدولی و یاوه‌ر حاسڵی، كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پابوو، له گرتووخانه‌ی دیزڵ‌ئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌م دوو كه‌سه پێشتر به به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كران و سزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پابوو.
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردووش له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ، سێ كورد له سێداره دران كه چه‌ند ساڵ ده‌بوو حوكمی سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا پێنج كه‌سی تر له گرتووخانه جیاوازه‌كان له پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێداره دران.
به‌گشتی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له‌وه‌ته‌ی كۆتاهاتنی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیله‌وه، به‌رده‌وام رووی له به‌رزبوونه‌وه بووه، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ترساندن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه، په‌ره‌ی به جێبه‌جێكردنی سزاكه داوه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون
له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئێران 241 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 50% زیادی كردووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 161 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو. مانگی رابردوو سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 241 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ كرا كه 37 كه‌سیان كورد بوون.
له كۆی ژماره‌ی له سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو، هه‌شت كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان سیاسی بووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزا دراون و ئه‌وانی تر پێوه‌ندییان به تاوانی جیاوازی وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنه‌وه هه‌بووه.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان هه‌یه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا چه‌ندان جار هۆشدارییان پێ داوه، به‌ڵام له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه.