ژماره‌ی دانیشتووانی كوێت له كۆتایی ساڵی رابردوو، چوار ملیۆن و 988 هه‌زار كه‌سی تۆمار كرد و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه هه‌بوو ئه‌مساڵ بگاته سه‌رووی پێنج ملیۆن كه‌س.
به‌پێی دواین ئاماری وڵاته‌كه، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته تا مانگی ئه‌یلوول، گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 169 هه‌زار كه‌س، وڵاته‌كه له ساڵی 2021ه‌وه خێراتر له ساڵانی پێشتر له ژماره‌ی دانیشتوواندا گه‌شه‌ی كردووه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه له ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی كوێت 181 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته 3.6%ه.
گه‌شه‌ی دانیشتووانی كوێت له ساڵی 2022 بریتی بوو له 2.3%، له ساڵی 2023 بریتی بوو له 2.59% و له ساڵی 2024 به 2.6% راگه‌یه‌نرابوو.
كوێت كه‌وتووه‌ته باشووری عێراق و ساڵی 1990 سه‌دام حوسێن به پارێزگایه‌كی عێراقی ناساند و هێرشی كرده سه‌ر، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ په‌رچه‌كرداری نێوده‌ڵه‌تیی به‌ره‌وڕوو بوو و زیانێكی زۆر به عێراق گه‌یشت، تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌دایه‌وه.