له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران زیاتر له هه‌زار و 500 هاووڵاتی به تاوانی جۆراوجۆر له سێداره دراون، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 15%یان كوردن.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سێداره‌دانی نۆ كه‌س كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه حوكمه‌كه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌كانی قوم، ئه‌هواز، سمنان، ته‌ورێز، تایباد، یاسووج، به‌نده‌رعه‌باس و ڕه‌شت جێبه‌جێ كراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌زار و 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران هه‌زار و 503 كه‌س له سێداره دراون. له‌م ژماره‌یه 231 كه‌سیان كورد بوون، 45 ژن و 78 هاووڵاتیی ئه‌فغانستان له‌م لیسته‌دا هه‌ن.
به‌وپێیه زیاتر له 15%ی حاڵه‌ته‌كانی له سێداره‌دان كوردن، كورد له ناو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پشكی شێری پێ بڕاوه.
ئه‌و نۆ كه‌سه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له گرتووخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون، سزای زۆربه‌یان پێوه‌ندیی به ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له سێداره‌دان تێیدا به‌رزه، بۆیه ناوه‌ناوه رێكخراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ له ئاستی ئێرانی و نێوده‌ڵه‌تی هۆشداریی پێ ده‌ده‌ن.